ناوەندی هەواڵەکان
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی دوو ساڵە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمرالی، جارێکی دیکە داواکارییان بەرز کردەوە.
لەلایەن پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، ئیبراهیم بیلمەز، ڕازی ئوستورک، ئەمران ئەمەکجی و جەنگیز یورەکلی داواکارییەکەیان پێشکەش کردووە.
پارێزەران بۆ ئەوەی بتوانن دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە ئیمرالی (عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش) ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماریی-یان لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کردووە.
لە ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢١ەوە کە دەکاتە نزیکەى ٣٠ مانگ، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نییە، لەگەڵ ئەوەی هەفتەی دوو جار پارێزەران داوای دیداریان كردووە، بەڵام داواكەیان ڕەتكراوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پارێزەران لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا، تەنها ٥ جار توانیویانە دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن، دوایین دیداریش لە ساڵی ٢٠٢١ ئەنجام دراوە و نزیکەى دوو ساڵ بەسەر ئەو دیدارەدا تێپەڕیووە.
ب. ق
Comments are closed.