پارتی چەپی سەوز سەبارەت بە هێرشەکانی دوێنێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

هاو وتەبێژانی پارتی چەپی سەوز، سەبارەت بە هێرشەکانی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی و بارەگای کەنەکە لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: داوا لە گەلی کورد دەکەین هەوڵبدەن بۆ یەکێتی نەتەوەی و لە دژی ئەو کەسانەی بناغە بۆ کۆمەڵکوژکاران ئامادە دەکات هەڵوێست پیشان بدەن.

کلیچگون ئۆچار و ئیبراهیم ئەکین، هاو وتەبێژانی پارت چەپی سەوز، سەبارەت بە هێرشەکانی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی و بارەگای کەنەکە لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر گەلی کورد و دەستکەوتەکانی دەکەین، ئەم هێرشانە ئیتر فراوان بوون و گۆڕاون بۆ کۆمەڵکوژیی، بێدەنگی هێزەکانی هەرێم و هێزە نێودەوڵەتییەکانیش شەرمەزار دەکەین، چەندین ساڵە ئەم سیستمی کۆمەڵکوژییە بەردەوامە، بەڵام گەلی کورد سەرەڕای هەموو هێرشەکان، دەستی لە داواکاریەکانی خۆی بەرنەداوە و یەک هەنگاو بەرەو پێش نەچووە، سەرەڕای ڕۆڵی نۆکەران لەم هێرشانەی کە لە چوار لاوە ئەنجام دەدرێت، دەبێت گەلەکەمان بە بنیاتنانی یەکێتی نەتەوەیی وەڵامی هێرشەکان بداتەوە.

لە هێرشەکەی هەولێردا نوێنەری کەنەکە دەنیز بوڵبوم گیانی لەدەستدا، سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی بوڵبوم، کەنەکە، بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانەی یەنەکە کە لە هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا، یەنەکە و هەموو گەلی کورد دەکەین، ئەمە ئازاری هاوبەشی گەلەکەمانە.

بۆ ئەوەی ئەم هێرشانە کۆتاییان پێبێت، داوا لە گەلی کورد دەکەین بکەونە جوڵە و یەکگرتووبن و هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەی بدەن، هەروەها داواکارین کە لە دژی ئەو کەسانەی بناغە بۆ کۆمەڵکوژکاران ئامادە دەکەن و کاردەکەن هەڵوێست پیشان بدەیت، داواش لە ڕای گشتی دەکەین کە لە دژی ئەم کۆمەڵکوژییانە خاوەن هەڵوێست بن، هەروەها داواکارین لەو کەسانەی کە لە دژی ئەم کۆمەڵکوژییانە بێدەنگن، ئەوانەی پشتگیرییان دەکەن و ئەوانەشی کە دەیکەن دەست لەم تاوانە هەڵگرن، بەڵێنی ئێمەش بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، لە خەباتی ئێمەدا بۆ یەکێتی نەتەوەی و تیکۆشانمان لە دژی کۆمەڵکوژیی بەردەوام دەبێت.

ب. ق

Comments are closed.