ناوەندی هەواڵەکان
باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق هێرشەكەی عەربەت سەركۆنە دەكات و داوادەكات “رێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق بگیرێت”.
ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت “ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەین”.
دەشڵێت “جەخت لە رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەینەوە، كە دوو فاكتەری پێویستن بۆ ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە “سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو كەسانەش دەكەین، كە خۆشەویستانیان بەهۆی ئەم هێرشەوە لەدەستدا”.
ر.س
Comments are closed.