ڤیستیڤاڵی شەهید ڕۆناهی باوڕ کۆتایی هات

ناوەندی هەواڵەکان

شەشەمین فێستیڤاڵی شەهید ڕۆناهی باوەری سەمای گەل، لە ناوەندی هونەری ئارام تیگران، لە شارۆچکەی ڕیمێلان لە کانتۆنی قامیشلی کۆتایی هات.

فیستیڤاڵەکە لە١٦ـی ئەیلوول دەستی پێکرد بە دروشمی “هەموو سەمایەک چیرۆکێکە و هەموو چیرۆکێک مێژووە.” ٢٣ گروپی هەڵپەرکێ لە ناوچە کوردییەکان، عەرەب، سوری، ئاشووری و ئەرمەنییەکان لە حەلەب و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشدارییان کرد.

لە کۆتا ڕۆژدا، گروپی ئیسالا لە تەل حەمیس هەڵپەرکێیەکیان پێشکەش کرد بە ناوی “دێها و دێبکت چۆپی” کە کۆمەڵگەی عەرەبی و هێمای قاوەی عەرەبی پیشان دەدا، پاشان گروپی گولان زەلال لە ڕیمێلانەوە سەمایەکی ڕاستەوخۆیان پێشکەش بە ناوچەی ماردین کرد و گروپی شەهید میزگین بە هەڵپەرکێیەک تیشکیان خستە سەر ڕێگا کشتوکاڵییەکانی ڕابردوو و ئەو ئامێرانەی تێیدا بەکارهاتوون.

سەرەڕای ئەوەش، گروپی چیای کورمێنج لە عەفرین سەمایەکی ژیانی هاوبەشیان لە نێوان پێکهاتەکان و بەرخۆدانی مێژوویی٥٨ ڕۆژەی دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی نیشاندا.

پاشان گروپی تەل تەمیر پێنج سەمای فۆلکلۆریان پێشکەش کرد و کلتووری ئاشووری و جەنگەکانیان لە دژی داگیرکردن نیشاندا، گروپی شەهید ولات لە قامیشلی بە سەماکانیەوە تیشکیان خستە سەر واقیعی کۆمەڵگای کوردی و دابونەریت، لە کۆتاییدا لیژنەی ئامادەکاری فیستیڤاڵەکە خەڵاتی گرووپە بەشداربووەکانی پێشکەش کرد.

ر.س

Comments are closed.