هەولێر
ئەمشەو کەسوکاری دەنیز جەودەت، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان “کەنەکە” گەیشتنە باشووری کوردستان، بۆ ئەوەی تەرمی کورەکەیان وەربگرنەوە.
کەسوکاری دەنیز جەودەت، کەمێک لەمەوبەر گەیشتنە شاری هەولێر لەلایەن هاوسەرۆک و ئەندامان کەنەکە و ژمارەک لە لایەنگرانی هەدەپە لەبارەگای کەنەکە پێشوازیان لێکرا، ساتێک بۆ گیانی شەهید بەپێوە وەستان.
هەریەک لە جەودەت بولبون باوکی دەنیز لەگەڵ دایک و دوو مامی و ژمارەیەک لە کەسوکارەکەی، هاتوون بۆ ئەوەی تەرمی کورەکەیان لەپزیشکی دادی هەولێر وەربگرنەوە.
دایکی و باوەکی دەنیز لەکاتی هاتنیان بۆ بارەگای کەنەکە وتیان” دەنیز نامرێت، ئێوە هەمووتان بۆ ئێمە دەنیزن، ئێمە سەربەرزین بە شەهیدبوونی کورەکەمان لەم رێگایەدا، چونکە کورەکەمان لە رێگای ئازادی و بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەی کورد شەهیدکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز تائێستا تەرمی دەنیز لە پزیشکی دادی هەولێرە، چاوەری دەکرێت بەیانی یاخود دوو بەیانی تەرمەکەی ڕادەست بنەماڵەکەی بکرێتەوە، هەروەها دیار نیە تەرمی دەنیز جەودەت لە کوردستان دەنێژرێت یاخود دەبرێتەوە باکووری کوردستان.
جێگای ئاماژەیە، دوای هاتنی بنەماڵە و کەسوکاری دەنیز جەودەت، بەیانی رۆژی چوارشەمە یەکەم رۆژی پرسەی دەنیزە لە بارەگای کەنەکە لەشاری هەولێر بەرێوەدەچێت.
ر.س
Comments are closed.