ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر دیلان عارف ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتێکدا پێویستە نەشتەرگەری لەوزەتێن بکرێت، دەبێت ئازاری گەرووەکە زۆر توند بێت، کە نەتوانێت کاری ئاسایی ڕۆژانە ئەنجام بدات، یان لە یەک ساڵدا نەخۆش حەوت جار ئازاری توندی گەرووی بەهۆی هەوکردنی لەوزەتێنەکانەوە تووش بووبێت.
دکتۆر دیلان عارف، پسپۆڕی نەشتەرگەریی قورگ، گوێ و لووت لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات لە چى کاتێکدا پێویستە هاوڵاتییان نەشتەرگەرى لەوزەتێن بکەن و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
چى کاتێک پێویستە نەشتەرگەری لەوزەتێن بکرێت؟
١- دەبێت ئازاری گەرووەکە زۆر توند بێت، کە نەتوانێت کاری ئاسایی ڕۆژانە ئەنجام بدات.
٢- لە کاتێکدا ئازارێکی سوک و تایەکی مامناوەند لە مناڵدا بوونى هەبێت، کە هۆکارەکەی هەڵامەت و سەرما بێت بە تایبەت لە وەرزی پایز و زستانا.
٣- لە یەک ساڵدا نەخۆش حەوت جار ئازاری توندی گەرووی بەهۆی هەوکردنی لەوزەتێنەکانەوە تووش بووبێت.
٤- بۆ دوو ساڵی یەک لە دوای یەک نەخۆشەکە پێنج جار تووشی هەوکردنی لەوزەتێن بووبێت و لای پزیشکی پسپۆڕ چارەسەری وەرگرتبێت .
٥- یاخود نەخۆشەکە بۆ سێ ساڵی یەک لە دوای یەک تووشی هەوکردنی گەروو بووبێت و لای پزیشکیش چارەسەری وەرگرتبێت.
ئـ.م
Comments are closed.