ناوەندى هەواڵەکان
بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٧ ملیۆن و ١٥٤ هەزار و ٢٢٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٩ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٦٧ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٢٢٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٧ ملیۆن و ١٥٤ هەزار و ٢٢٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٢٩ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٦٧ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و٢٢٨٥٦١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٥ هەزار و ٩٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.
ئـ.م
Comments are closed.