هەولێر
ئەندامانی کەنەکە لە هەولێر سەبارەت بە شەهیدکردنی دەنیز جەودەت دەڵێن: داگیرکەران بەم کارە دەیانەوێت گەلی کورد بەرەو پەرتەوازیی ببەن و بە ئامانجی دژایەتیکردنی یەکڕیزیی گەلی کوردە، هەروەها داواکارن بکوژ دەستگیر بکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێتەوە.
پاشنیوەڕۆی ١٨ـی ئەم مانگە، لە شاری هەولێر هێرش کرایە سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، بەم هۆیەوە دەنیز جەودەت بەرپرسی نووسینگەی کەنەکە لە هەولێر و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان تیرۆر کرا، تا ئێستا بکوژەکەی دەستگیر نەکراوە.

شوکروڵا حەمەدئەمین ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان لەم بارەیەو وتی: هێرشکردنە سەر بارەگای کەنەکە کردەوەیەکی تیرۆرستییە، کە داگیرکەران بەم کارە دەیانەوێت گەلی کورد بەرەو پەرتەوازیی ببەن، بە ئامانجی دژایەتیکردنی یەکڕیزیی گەلی کوردە، کە ناوەندی کۆکردنەوەی کوردانە.
وتیشی: ئەم کردەوە تیرۆرستییە بەرامبەر دەنیز جەودەت ئەنجامدراوە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ لایەنە سیاسییەکان و سەبارەت بە دەستکەوتەکانی گەلی کورد، هەروەها پاراستی گیانی هاوڵاتییان لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکاندایە، داواکارم دەزگا ئەمنییەکان بکوژی دەنیز ئاشکرا بکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لەم هێرشە لەلایەن دووژمنانەوە، بێدەنگکردنی دەنگی ئازادیخوازان و تێکۆشەرانی کوردە، بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە یەکڕیزیی گەلی کورد تێکبدرێت و یەکدەنگی کورد نەمێنێت، چونکە دووژمان لە یەکێتی نەتەوەیی کورد دەترسن.

چەتۆ برانەتی ئەندامێکی تری کەنەکە لەمبارەیەوە وتی: ئەم ڕووداوانە پێمان دەڵێت گیانی هەموو تاکێکی کورد لە مەترسیدایە، بەهۆی بوونی داگیرکەران و تیرۆرستان لە باشووری کوردستان، بۆیە دەزگا ئەمنییەکان بەپرسیارن لە پاراستنی گیانی تاک بە تاکی کوردانی پارچەکانی تری کوردستان، پێویستە بەزووترین کات بکەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بکرێن و بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
وتیشی: ئەم کردەوە تیرۆرستییە پلان بۆ داڕێژراوە، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بووە، چونکە هەمیشە وڵاتپارێزان و ئازادییخوازن لە شارەکانی کوردستان بە ئامانج دەگیرێن، هەروەها کەنەکە کار لە سەر یەکڕیزیی گەلی کورد دەکات، بۆیە لەلایەن داگیرکەرانەوە کراوەتە ئامانج.
ب.گ
Comments are closed.