لە بناری قەندیل ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرایە ئامانج

بناری قەندیل

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی کرد لە نزیک گوندی ئێنزێ لە بناری قەندیل و هیچ زیانێکی گیانى نەبووە.

پەیامنێری ڕۆژنیوز لە بناری قەندیل ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی ئێنزێ لە بناری قەندیل فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلێکی مەدەنى کردە ئامانج.

ئاماژەى بەوەشکرد، بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێلەکە تەنیا ٢٠ بۆ ٣٠ مەتر لە دووکان و شوێنى نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانەوە دوور بووە و زیانی گیانى نەبووە.

 لەبارەی بۆردوومانەکە سەروین جەلال ھاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە ڕۆژ نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان لە گوندی ئێندزێ بۆردوومان کردووە و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە ھی ھاوڵاتییەکی مەدەنی گوندی ئێندزێیە و پیشەی کاسبە و دوکاندارە، ئۆتۆمبێلەکەشی لە بەرامبەر دوکانەکەی خۆی وەستاندبووی کاتێک بۆردوومان کرا.

ھاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ئەوەشی خستە ڕوو، جگە لە ئۆتۆمبێلەکە ناوچەیەکی تریش بۆردوومان کراوە لە بناری قەندیل، بەڵام تاکو ئێستا نازانرێت کە شوێنی بۆردوومانەکە کوێیە.

لە ٥ی ئەم مانگەش ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە نزیک شارەوانى بناری قەندیل کرایە ئامانج و زیانی ماددی زۆری بە هاوڵاتییان و شارەوانى بناری قەندیل گەیاند.

هـ.ح

Comments are closed.