لە بادینان پەدەکە ڕێگایەکى نوێ بۆ سوپاى تورک درووست دەکات

ناوەندى هەواڵەکان

چالاکوانێکى بادینان ڕایگەیاند، کۆمپانیایەکى پەدەکە لە شیلادزێ ڕێگایەکى نوێ بۆ سوپاى دەوڵەتى تورک درووست دەکات، کە لە ٨٢%ى شارۆچکەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵى تورکیایە و تەنیا لە ١٨%ى کۆنتڕۆڵى ناوچەکەش لە ژێر کۆنتڕۆڵى حکومەتى هەرێمى کوردستاندایە.

ئامەد پیران، چالاکوانى مەدەنى لە سنوورى بادینان لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاوى کردەوە، کۆمپانیایەکى پەدەکە لە شیلادزێ ڕێگایەکى نوێ بۆ سوپاى دەوڵەتى تورک درووست دەکات.

ئەو چالاکوانە ئاماژەى بەوەش کردووە، لە ٨٢%ى شارۆچکەى شیلادزێ لە ژێر کۆنتڕۆڵى تورکیایە و لە ١٨%ى کۆنتڕۆڵى ناوچەکەش لە ژێر کۆنتڕۆڵى حکومەتى هەرێمى کوردستاندایە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەى ڕابردوودا پەدەکە بە مەبەستى درووستکردنى شەڕ لەناوچەى زاپ چەندین ڕێگاى بۆ سوپاى تورک درووست کرد.

ئـ.م

Comments are closed.