ئاسایش ڕێگری لە گردبوونەوەیەک کرد کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت ڕێکخرابوو

سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا ئاسایشی سلێمانی، ڕێگری لە بەڕێوەچوونی گردبوونەوەیەك بۆ شەرمەزاركردنی هێڕشە درۆنییەكەی سەر فرۆكەخانەی عەربەت كرد.

بڕیار وابوو، ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی، گردبوونەوەیەك لەلایەن لیژنەی بەرگری لە ئاسایشی خەڵكی كوردستان کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی و خەڵکی شارەکە، بۆ شەرمەزاركردنی هێڕشە درۆنییەكەی سەر فرۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بەڕێوەبچێت.

گردبوونەوەكە بە مەبەستی شەرمەزاركردنی هێڕشە درۆنییەكەی ئێوارەی ١٨ی ئەم مانگە بوو كە دەوڵەتی داگیركەری تورك، هێڕشێكی درۆنی بۆ سەر هێزەكانی دژە تیرۆری یەنەکە، لە فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت ئەنجامدا، بەڵام ئاسایشی سلێمانی بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت، ڕێگری لە بەڕێوەچوونی گردبوونەوەكە كرد.

ر.س

Comments are closed.