شاندێکی تەڤگەر بەشداری مەراسیمی شەهید هیوا قادریان کرد لە کەرکووک

کەرکوک

شاندێکی تەڤگەری ئازادی بەشداریان لە پرسەی شەهید هیوا قادر لەکەرکوک کرد، کە لە بۆردوومانی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی شەهید بوون.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، هەرێمی کەرکووک، بەشداریان کرد لە دووەم ڕۆژی مەراسیمی شەهید هیوا قادر حەسەن کە لە تەکێی تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت، ناوبراو لە بۆردوومانەکەی دەوڵەتی داگیرکاری تورک، لە ١٨ ئەم مانگە کە بە درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، بەو هۆیەوە سێ کارمەندی دژە تیرۆری یەنەکە شەهید بوون و سێ پێشمەرگەی دیکە برینداربوون.

کۆمەڵ سەرمەد

لەوبارەیەوە کۆمەڵ سەرمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هەرێمی کەرکووک، لە میانەی بەشداریکردنیان لە پرسەی شەهید هیوا قادر، دوای دەربڕینی هاوخەمی وتی: ئێمە نیگەرانین لە کردەوەی تیرۆری دەوڵەتی فاشیستی تورک، لە کاتێکدا ئەو هێزە هەمیشە لە شەڕی تیرۆردا بووە، کوردی بە شەرەف و بە نامووس لە ژێر ناوی هەر پارتێکدا بێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەکو یەک دەیان بینێت و دەیانکاتە ئامانج، باشترین ڕێگە چارە ئەوەیە، دەستی خائینان و خۆفرۆشان ببڕین و لە وڵاتان دەریان بکەین، هاوکات بەرەیەکی فراوان دژ بە داگیرکاری بوەستنەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین، دوا کۆسپ و ناخۆشیان بێت.

ر.س

Comments are closed.