ناوەندی هەواڵەکان
هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات “پەیەدە” پەیامێکی هاوخەمیان ئاڕاستەی سەرۆکی یەنەکە و سەرکردایەتی هێزەکانی دژە تیرۆر کرد، بەبۆنەی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانیان، کە بەهۆی بۆردوومانێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت ڕویداوە .
هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات “پەیەدە” پەیامێکی هاوخەمیان ئاڕاستەی سەرۆکی یەنەکە و سەرکردایەتی هێزەکانی دژەتیرۆر کرد لەبارەی هێرشەکەی ڕۆژی دووشەمەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی .
لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتوە، هاوخەمی و سەرخۆشی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین، بەبۆنەی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک لەلاوانی گەلەکەمان کە وەستاون دژی دوژمنانی کورد لە سەنگەرەکانی پێشەوە، بۆ پاراستنی ژیان و کەرامەت و بەهاو دەستکەوتەکان، لە دەرئەنجامی ئەو هێرشە توندڕەوانەی فاشیستی تورکیا کە بەدرۆن ئەنجامی دەدات، بەبەزاندنی هەموو بەها ئەخلاقییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەیان بەوەشداوە، شەهیدان و بریندارانی هێزەکانی دژە تیرۆر و هاوڕێیانیان، شان بە شانی هێزەکانی دژە تیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکرات وەستابوون لە ڕۆژئاوا و باشوور، خوێنیان تێکەڵ بە یەک بووە بۆ پاراستنی کەرامەت وشەرەفی نەتەوەی کورد، چی لە ڕۆژئاوا یان شنگال یان کەرکوک، ئەم هێزانە وەک قەڵغان و پەنا بۆ پاراستنی گەلی کورد دەمێنن .
لەبارەی دوژمنانی کوردەوە ڕایدەگەنێت، لەم قۆناغە هەستیارەدا دوژمنانی گەلی کورد یەکیان گرتووە و هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان و جەخت لەسەر یەکڕیزی و پێشخستنی پەیوەندییەکانیان دەکاتەوە تا بەرامبەر بە دوژمنان و سیخورەکان بوەستنەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاند، یەکگرتنمان تاکە ڕێگایە بۆ پوچەڵکردنەوەی هەموو پلانگێڕییەکان دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدرێت، ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ یەکڕیزی گەلی کورد وهەموو هەنگاوێک دەنێن و ئامادەن دەستی هاوکاری درێژ بکەن .
ر.س
Comments are closed.