ناوەندی هەواڵەكان
دوای نزیكەی ٢٠ ساڵ ئەمڕۆ سەرۆكی ڕژێمی سووریا و هاوسەرەكەی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتنە وڵاتی چین، بڕیارە بەشار ئەسەد لەگەڵ سەرۆكی چین و بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە و تاوتوێی چەند دۆسییەك بكەن.
میدیاكان سووریا هەواڵی سەردانی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا و ئەسما ئەسەدی هاوسەری بۆ وڵاتی چین بڵاو كردووەتەوە.
دوای نزیكەی دوو دەیە ئەمڕۆ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا بە یاوەری ئەسما ئەسەدی هاوسەری گەیشتە چین، بڕیارە لەوێ چاوی بە شی جین پینگ هاوتا چینیەكەی بكەوێت.
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر سەرۆكایەتی كۆماری سووریا بڵاوی كردبووەوە، لە وەڵامی بانگهێشتێكی فەرمی سەرۆك كۆماری چین بۆ بەشار ئەسەد و هاوسەرەكەی، ئەمڕۆ ئەسەد و هاوسەرەكەی ئەو سەردانەیان بۆ چین ئەنجام داوە، بڕیارە هەردوو سەرۆكی چین و سووریا كۆببنەوە و تاوتوێی چەند پرسێك بكەن.
ئاماژە بەوەش كراوە، سەردانەكە ئەسەد و هاوسەرەكەی كۆمەڵێك دیدار و بۆنە لەخۆدەگرێت، كە لە شارەكانی خەنجو و پەكینی پایتەخت ئەنجامی دەدرێن، هەروەها ئەسەد شاندێكی سیاسی و ئابووری یاوەری دەكات.
هـ.ئ
Comments are closed.