ناوەندى هەواڵەکان
نەخۆشخانەى پزیشکى ئاکار بڵاوى کردەوە، چەندین ڕێگا هەیە بۆ چارەسەرکردنى سەرگێژبوون لەکاتى هەستاندا لە خەو لەوانەش کاتێک لە خەو هەڵدەستن سەرەتا هەندێک جەستەتان بجووڵێنن و ئینجا هەستنە سەر پێ و واباشە لە کاتی خەوتندا سەرتان بەراورد بە گشت جەستەتان هەندێک بەرزتر بێت.
نەخۆشخانەى پزیشکى ئاکار، لەبارەى چارەسەرەکانی سەرگێژبوون لەکاتی هەستاندا ڕاگەیەندراویکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
چارەسەرەکانی سەرگێژبوون لە کاتی هەستاندا لە خەو کامانەن؟
یەکەم– هەوڵ بدەن ڕادەی پێویست پشوو بدەن.
دووەم– کاتێک لە خەو هەڵدەستن سەرەتا هەندێک جەستەتان بجووڵێنن و ئینجا هەستنە سەر پێ و لەناکاو ئەم کارە ئەنجام مەدەن.
سێیەم– شلەمەنی بە ڕادەی پێویست بخۆنەوە، بە تایبەت ئاو.
چوارەم– واز لە خواردنەوەی کحول بێنن.
پێنجەم– واباشە لە کاتی خەوتندا سەرتان بەراورد بە گشت جەستەتان هەندێک بەرزتر بێت.
شەشەم– وەرزشە سووکەکان سووڕی خوێن باشتر دەکەن و دیواری دەمارەکان گەورەتر دەکات ۆ ئەوەی خوێن لە شوێنکدا کۆ نەبێتەوە، کەوابوو وەرزشکردن لەیاد مەکەن.
ئ.م
Comments are closed.