ناوەندی هەواڵەکان
لە شارۆچکەی گوندیکەمەل سەر بە شەرناخ، تەژەئا دەستپێکی کەمپینی “بە ژن، ژیان، ئازادیی بەرەو ئازادیی” ڕاگەیاند.
دوێنێ، تەڤگەری ژنانی ئازادی تەژەئا، لە شارۆچکەی گوندیکەمەل سەر بە شەرناخ، کەمپینی “بە ژن، ژیان، ئازادیی بەرەو ئازادیی” دەستپێکرد.
بۆ ڕاگەیاندنی کەمپینەکە هەریەکە لە پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز نەورۆز ئویساڵ، ئایشەگوڵ دۆگان، عەدالەت کایا، چالاکوانانی تەژەئا و چەندین ژن لەبەردەم بارەگای پارتی چەپی سەوز ئامادەبوون و پانکارتی “گۆشەگیری تاوانی نامرۆڤانەیە” و “بمرێ خیانەت” و وێنەی ژنان بەرزکرانەوە.
زیلان یەمانی، هاوسەرۆکی دەبەپە لە شەرناخ لەمیانی ڕاگەیاندنی کەمپەینەکە وتی: حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە شەڕێکی قێزەون و فرەلایەنە دژی ژنان و گەلەکەمان بەڕێوەدەبات، بە تایبەت لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، لەم چوارچێوەیەدا، لە پڕۆسەی کەمپینی ئێمەدا دژ بە شەڕ “بەرخۆدان” و “بەهای ئازادیی ئەم بەرخۆدانە” لەخۆدەگرێت، پێش هەموو شتێک، بانگەواز لە دامەزراوە و دەزگا نێودەوڵەتییەکان، هەموو بازنەکانی دیموکراسیی و ڕای گشتیی جیهان دەکەین، پێویستە دژی ئەم شەڕ و داگیرکارییە بن و پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادیی بکەن.”
یەمانی تیشکی خستە سەر ئەوەی هەموو هێرشەکان گرێدراوی سیستمیی ئەشکەنجەی ئیمراڵییە و وتی: لەگەڵ قوڵبوونەوەی سیاسەتەکانی گۆشەگیریی زیاتر لە چارەک سەدەیەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پلەی یەکەمدا قڕکردنی ژنان؛ کێشە سیاسیی و جڤاکیی و ئابووریی و ژینگەییەکان بە هەمان شێوە قووڵتر دەبنەوە”.
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە چارەسەرەکان کرد و ڕایگەیاند، چارەسەری پرسی کورد و هەموو پرسە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، لە ئیمراڵییە.
لە کۆتایی وتەکانیدا دووبارە بانگەوازیی لە هەموو ڕێکخراوە فێمینیستەکان و ژنانی چالاکوان و هەموو ژنانی جیهان کرد، کە پشتیوانی لە کەمپەینی “بە ژن، ژیان، ئازادیی بەرەو ئازادیی” بکەن، لەبەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی سەر ژنان، بە پێشەنگایەتی ژنان، داوای ئازادیی کۆمەڵایەتیی بەرز بکەنەوە.
وتیشی: با هەموومان پێکەوە، لە هەموو شوێنێک هاوار بکەین و بڵێین؛ بە ژن، ژیان، ئازادیی، بەرەو ئازادیی”.
ڕاگەیاندنی کەمپینەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” کۆتایی هات.
ش. ئـ
Comments are closed.