بەهاى دۆلار، زێر و نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزین

ناوەندى هەواڵەکان

نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٩٢ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر بەرمیلێک نەوت بەبڕى یەک دۆلار دابەزى، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلاریش بەراورد بە دوێنێ بەبڕى ٥٥٠ دینار دابەزى، هەروەها، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەبڕى سێ هەزار دینار دابەزى.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٢ دۆلار و ٥٣ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٨ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بە بڕى یەک دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦١ هەزار و ٩٧٢ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٢٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦١ دۆلار و ٩٨ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى سێ هەزار دینار دابەزى.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٤ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ١٥٥هەزار و ٨٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٥٥٠ دینار دابەزى، بەو پێیەی کە دوێنێ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەهاکەی ١٥٦ هەزار و ٢٥٠ دینار داخرا، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٥ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە چوار ملیۆن و ٩٨٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٧٢١ لیرەى تورکى.

ئـ.م

Comments are closed.