بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٨ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٩٤٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٣ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٦٥ ملیۆن و ١٩٧ هەزار و ٩٤٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٨ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٩٤٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣٣ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٦٥ ملیۆن و ١٩٧ هەزار و٩٤٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٥ هەزار و ٨٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.