ناوەندی هەواڵەكان
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٢٢١ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا تۆماركراوە، هەروەها ڕێكار و ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە گرتووەتەبەر.
دلۆڤان محمد جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر سەبارەت بە ژمارەی توشبووانی نەخۆشی كۆلێرا لە هەولێر كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
دلۆڤان محمد كۆنگرەكەدا ڕایگەیاند، تا ئێستا ٢٢١ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا لە شاری هەولێر تۆماركراوە، حاڵەتەكانی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە زیادبووندایە.
ئاماژەی بەوەش كرد، بەرپرسانی تەندروستی لە قایمقامیەتی هەولێر ڕێكار و ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە گرتووەتەبەر.
پێشتر سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی كۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی بۆ ١٣٠ تووشبوو بەرز بووەتەوە، دەشڵێت: كۆلێرا لەگەڵ وەرزی پایزدا بڵاو دەبێتەوە، بەڵام بە هاتنی وەرزی زستان كۆتایی دێت.
هـ.ئ
Comments are closed.