بەهۆی لافاوەکەی لیبیاوە زیاتر لە ٤٣ هەزار كەس ئاوارە بوون

ناوەندی هەواڵەكان

ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی بڵاوی كردەوە، بەهۆی لافاوەكەی باكووری ڕۆژهەڵاتی لیبیا  ٤٣ هەزار و ٥٩ كەس ئاوارەبوون، تا ئێستاش گەڕان و بەدواداچوون بۆ قوربانیانی دیكەی لافاوەكە بەردەوامە.

ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئاماری ئەو كەسانەی كە بەهۆی لافاوەكەی لیبیاوە ئاوارە بوون ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی لافاوەكەی باكووری ڕۆژهەڵاتی لیبیا  ٤٣ هەزار و ٥٩ كەس ئاوارەبوون، تا ئێستاش گەڕان و بەدواداچوون بۆ قوربانیانی دیكەی لافاوەكە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشكراوە، نەبوونی ئاوی پاكی خواردنەوە كێشەی بۆ زۆرێك لە خەڵكی ئاوارەی شاری دێرنە دروست كردووە.

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو، لافاو تەواوی گەڕەكەكانی شاری دێرنە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا گرتەوە و بووە هۆی داڕمانی دوو بەنداو، دواتر چەند شوێنێك ژێر ئاو كەوتن، هەروەها بەپێی نوێترین ئامار ١١ هەزار و ٣٠٠ كەس گیانی لەدەستداوە و ١٠ هەزار و ١٠٠ كەسی دیكە تا ئیستا بێسەروشوێنن.

هـ.ئ

Comments are closed.