تەرمی دوو گەریلا، کە لە لجێ شەهید ببوون بەخاکسپێردران

ناوەندی هەواڵەکان

تەرمی هەریەک لە گەریلای یەژاستار، خولیا دەمیرەر، گەریلای هەپەگە چەتین تەمەل، کە لە ناوچەی لجێ لە ئامەد، لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەوتی داگیرکەری تورک شەهید بووبوون، لە شارەکانی خۆیان بە خاکسپێردران.

گەریلای هەپەگە، چەتین تەمەل (دەمهات)، کە لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە ناوچەی داراقۆلی سەربە لیجە شەهید بوو، پاش ئەوەى تەرمەکەى وەرگیرایەوە لە ئامەد، بردرایە ئەلیه، دواتر لە وان بە خاکسپێردرا.

هەروەها، تەرمی شەهید تەمەل، لە گۆڕستانی کارشیاکای، لە ژێر چاودێری پۆلیس و تەنها ڕێگە دان بە خانەوادەکەی، کە بەشداری بە مەراسیمەکەی ببن، سپاردەی خاک کرا.

هەروەها، گەریلای یەژاستار، خولیا دەمیرەر (ئاخین مووش)، کە لە هەمان بۆردووماندا شەهید بوو، گەڕێندرایەوە بۆ مووش.

تەرمی شەهید دەمیرەر، لە گوندی هۆشگێلدی سەربە ناوچەی کۆپ لە مووش، لە ژێر فشار و چاودێری سووپای تورکیادا بە خاکسپێردرا.

ئ.م

Comments are closed.