هەپەگە: نۆ داگیرکەر سزادران و گورز لە دوو سەنگەریش وەشێندرا

ناوەندى هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنى هەپەگە، بڵاوى کردەوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەموو شوێنێکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گورزی قورس لە سوپاى تورک دەوەشێنن و لەوچوارچێوەشدا لە چالاکیەکدا نۆ سەرباز سزادران و دووانى دیکەش بریندار کران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای دەوڵەتى داگیرکەریی تورکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ١٢ چالاکیی گەریلاکانى هەپەگەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی زاپ، هەفتانین، مەتینا نۆ داگیرکەری دەوڵەتى تورک سزادران و دوو داگیرکەرى دیکەش برینداربوون.

دەشڵێن، لەو چالاکیانەدا چەکێکی ئەی فۆڕ، دوو کامێراى حەراری چاودێری و دوو سەنگەر بە تەواوەتی لەناوبران، گورز لە دوو سەنگەریش وەشێندرا.

هەروەها سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە گۆڕەپانی ئێنزێی قەندیل دەوڵەتى تورک ئۆتۆمبێلێکى مەدەنى کردە ئامانج و ھەرێمی شەهید دەلیلی لە ڕۆژئاوای زاپ و ھەرێمی مەتیناى بە هێلیکۆپتەری جەنگى بۆردومان کران و هەروەها، ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

ئ.م

Comments are closed.