وڵاتێکی دیکەش پۆشینی عەبا و نیقابی لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغە کرد

ناوەندی هەواڵەکان

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، سویسرا یاسایەکی دەرکرد پۆشینی نیقاب و هەر جلوبەرگێک، کە دەموچاو لە شوێنە گشتیەکان داپۆشێت قەدەغە دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی سویسرا یاسایەکی تێپەڕاند، کە پۆشینی عەبا و نیقاب لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغە دەکات، سەرباری ئەوەی پارتی سەوزەکان و ناوەندگەراکان ڕەخنەیان لە یاساکە هەبوو، بەڵام بە ١٥١ دەنگی بەڵێ و ٢٩ نەخێر، یاساکە پەسەند کرا.

یاساکە پۆشینی عەبا و نیقاب و هەر جل و بەرگێک کە هێمای ئیسلامی توندڕەوییان تێدابێت، قەدەغە دەکات و ئەگەر کەسێکیش پابەند نەبێت بە بڕی هەزار و ١٠٠ دۆلار پێبژاردنی بۆ دەکرێت.

سویسرا یەکەم وڵات نییە کە پۆشینی نیقاب و عەبا قەدەغە دەکات، بەڵکوو هەریەکە لە وڵاتانی فەرەنسا، چین، بەلجیکا، دانیمارک، سریلانکا، ئەڵمانیا، نەمسا، بولگاریا، هۆڵەندا، نەرویج، سوید و کۆماری کۆنگۆ، بە یاسا نیقابیان لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغە کردووە.

هاوکات وڵاتی میسر، پۆشینی نیقاب و هەر شتێک، کە ڕووخسار بشارێتەوە لە خوێندنگەکاندا قەدەغە کردووە.

ش. ئـ

Comments are closed.