ڕۆژنیوز – هەولێر
بڕیارە بەیانی تەرمی دەنیز جەودەت بەپرسی ئۆفیسی کەنەکە لە شاری هەولێر ڕادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە، بە مەراسیمێک بەرەوباکووری کوردستان بەڕێ دەکرێت.
دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاسایی و تەندروستییەکان، تەرمی دەنیز جەودەت بەیانی ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە، هەروەها بەمەراسیمێکی شایستە لە ئۆفیسی کەنەکەوە بەرەو باکووری کوردستان بەڕێ دەکرێت.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، بەیانی کاتژمێر هەشت لە ئۆفیسی سەرەکەیان لە شاری هەولێر مەراسیمێک ساز دەکات بۆ بەڕێکردنی تەرمی شەهید دەنیز جەودەت بەرەو باکووری کوردستان.
تەرمی دەنیز جەودەت لە باکووری کوردستان و لە مەراسیمێکدا لە گوندی دێلەزێ لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای جولەمێرگ بە خاکدەسپێردرێت.
پاشنیوەڕۆی ١٨ـی ئەم مانگە، لە شاری هەولێر هێرش کرایە سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، بەم هۆیەوە دەنیزجەودەت بەرپرسی نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان تیرۆر کرا، تا ئێستا بکوژەکەی دەستگیر نەکراوە.
ه.ح
Comments are closed.