ناوەندی هەواڵەکان
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەنەکە لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ڕایگەیاند، هێرشی درۆنی و بەزاندنی سەروەریی وڵات سەقامگیریی ناوچەكەی خستوەتە مەترسییەوە، داواشیكرد، هاوپەیمانان لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاری و كردە تیرۆریستییانە بێدەنگ نەبن و رێگریی لێبكەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەنەکە لە بەغدا چاویکەوت بە ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فهرهنسا لە عێراق.
لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕوبونەوەی مەترسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە بەشێوەیەك كە هاوبەشیی ڕاستەقینە و پاراستنی مافی هەمولایەك لەبەرچاو بگیرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و بەئامانجگرتنی هێزە قارەمانەكانی دژەتیرۆر، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد “هێرشی درۆنی و بەزاندنی سەروەریی وڵات سەقامگیریی ناوچەكەی خستووتە مەترسییەوە.”
داواشیكرد، “کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیماناندان و بەشداربوون لە شەڕی ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر، لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاری و كردە تیرۆریستییانە بێدەنگ نەبن و رێگریی لێبكەن.”
ر.س
Comments are closed.