ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان یەکەمین بانکی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا و ئاماژە بەوەدەدەن، خزمەتگوزارییەکانی هاوشێوەی بانکی ناوەندی دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان و فەرمانبەران موچەکانیان بەدەست بگات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکانی سەربەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، تۆمارکردنی یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانی کوردستان بەناوی (بانکی نیشتمان) ڕاگەیاند.
وەزارەتی بازرگانی دەڵێت: ئەم بانکە بانکێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ڕاستەوخۆ بەبانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە و تایبەتمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی دەکات، بەهەمان شێوەی بانکی ناوەندیی دەبێت و وەک بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان، کە بازرگانان و هاوڵاتیان ئەتوانن لێی سودمەند بن، هەروەها ڕاستەوخۆ مانگانە بەشە بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانکە، و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێی ئەم بانکەوە مووچەکانیان بەدەست بگات.
ڕاشیگەیاند، ئەم بانکە وەک بانکێکی فەرمی گشتگیری حکومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاواز لە بانکە حکومیەکانی تر خزمەتگوزاریەکانی لە بواری جیاوازی بانکیدا پێشکەش دەکات و تەنها هەڵگرتنی پارە نیە.
ڕوونیکردوەتەوە، ڕێکارەکانی دامەزراندنی ئەم بانکە لە هەرێمی کوردستان تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێک ڕێکاری ڕۆتینیە لەگەڵ بانکی ناوەندی و لەئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.
ڕ.س
Comments are closed.