ناوەندی هەواڵەکان
لەئاکامی شەڕێکی دوو ڕۆژەی نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دیفاع وەتەنی لە حەسەکە منداڵێک کوژرا .
هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دیفاع وەتەنی لە گۆڕەپانی ئاسایش، بە گوللە و موشەک ڕووبەڕووی یەک بوونەوە و منداڵێکیان کوشت.
ماوەی دوو ڕۆژە پێکدادان و شەڕیکی قورس لە نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دیفاع وەتەنی لە گۆڕەپانی ئاسایشی حەسەکە بەردەوامە و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتیان کەوتوە.
بەپێی زانیارییەکانی هاوار نیوز، موشەکێک لە گەڕەکی کالاس لە حەسەکە کەوتوەتە ماڵێکەوە و منداڵێکی بە ناوی زێدان محەمەد کوشتوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، منداڵەکە ناوی زێدانە و خێزانەکەی خەڵکی دێرەزوورن، بەهۆی شەڕەوە کۆچیان کردوە بۆ حەسەکە و لەماڵی خزمێکیان دەمێننەوە و بەهۆی ئەم شەڕەوە منداڵەکەیان گیانی لەدەستدا .
ر.س
Comments are closed.