هەپەگە ناوی جاشەکانی باکوور بڵاو دەکاتەوە و هۆشدارییان پێ دەدات

ناوەندی هەواڵەکان

فەرمانداریی هەرێمی سەرحەد، ناوی جاش و کۆنتراکانی ناوچەی بایزیدی باکووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە و بانگەوازیی دەکات، بە زووترین کات لەم خیانەتە پاشگەزببنەوە، داوای لێبوردن لە پارتەکەمان و گەلی وڵاتپارێزمان بکەن، درەنگ یان زوو، گەریلاکانی ئازادیی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن.

فەرمانداریی هەرێمی سەرحەدی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لە بارەی ناو و ناسنامەی جاش و کۆنترا و سیخورەکانی ناوچەی بایزیدی سەر بە هەرێمی سەرحەد لە باکووری کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دەمانەوێت ناوی ئەو کەسانەی کە کۆنترا و جاشن و سیخوڕیی دەکەن و لای ئێمە ئاشکرابوون، بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان بڵاو بکەینەوە، پێویستە گەلی وڵاتپارێزمان و بە تایبەتی عەشیرەتی ساکای وڵاتپارێز ئەم سیخوڕانە لەخۆ نەگرێت کە شەرەف و کەرامەتی بە چەند فلسێک فرۆشتووە و چوونەتە خزمەتی دوژمنەوە.

بەمجۆرە ناسنامەی ئەو جاشانەیان خستووەتە ڕوو،  لە گوندی زۆراڤا موسا ئەڤرەش، محەمەد میرۆ بە محەمەد ئاشان دەناسرێتەوە، عەلی ئەرسین و موختاری گونگۆرێن، زەکی چەتیز، ئەم کۆنترایانە سیخوڕێتی بۆ دوژمن دەکەن، تاوانیان دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و گەلی وڵاتپارێزمان ئەنجامداوە، با بە زووترین کات لەم خیانەتە پاشگەز ببنەوە، داوای لێبوردن لە پارتەکەمان و گەلی وڵاتپارێزمان بکەن، درەنگ یان زوو، گەریلاکانی ئازادیی و گەلی وڵاتپارێزمان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن.

هەروەها تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سیستەمێک لەسەر ڕێبەرێتیمان پیادە دەکرێت، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، نموونەی نەبووە، ستەم و کۆمەڵکوژیی لەسەر گەلەکەمان پیادە دەکرێت، لەسەر خاک و مێژوو و چاندی ئێمە، سیاسەتی تاڵان و قڕکردن مەزن پیادە دەکرێت، لە شوێنێکی وەک بایزید، کە ڕێبەر ئاپۆ یەکەم هەڵمەتی کوردستانی تێیدا پێکهێنا و تۆوی دەسپێکی تێکۆشانی ئازادیی تێدا چاند، لە ڕێگەی خیانەت و سیخوڕییەوە هەوڵی سەپاندنی بێ متمانەیی و قبوڵکردنی شتە سەپێنراوەکان دەدرێت.

لە کۆتاییشدا جەختیان کردووەتەوە، نابێت یاخیبوون و بەرخۆدانی چیای ئاگری لەبیر بکەین کە لە مێژووی ئێمەدا لە دژی ستەم پەرەی سەند، پاش شەهیدبوونی بروی هەسکی تێلی، ئێسک و پروسکی مرۆڤەکانمان کە لە گەلی زیلان و گەلی زەمیان کوژران، هێشتا بە ئازارن، ئەو جەلادەی ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجامدا، سیستەمی داگیرکەریی تورکی قڕکەر بوو، پێویستە گەلەکەمان بەرامبەر درۆ و شەڕی تایبەت و شەڕی سایکۆلۆژی ڕژێمی فاشیست هۆشیار بێت، کە ئاکەپە – مەهەپە نوێنەرایەتی دەکات، نابێت کەس شەرەفی خۆی بفرۆشێت، با کەس سیخوڕی زۆرەملێ قبوڵ نەکات و شەرەفی خۆی بۆ چەند فلسێک نەفەوتێنێت.

ب.گ

Comments are closed.