هەولێر
تەرمی شەهید دەنیز جەودەت، نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان، بە مەراسیمێکی شایستە لە ھەولێرەوە بەرەو شارۆچکەی گەڤەری باکووری کوردستان بەڕێکرا و لەوێ بە خاكی دەسپێرن.
بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بە مەراسیمێکی شایستە، تەرمی شەهید دەنیز جەودەت، ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و بەرەو باکووری کوردستان بەڕێکرا، وا بڕیارە لە گوندی دێلەزێ لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای جولەمێرگ بە خاک بسپێردرێت.
بە یاوەری بنەماڵەی شەهید دەنیز جەودەت و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە، لە ڕێگەی وشکانییەوە لە ھەولێرەوە بەرەو دەروازەی ئیبراھیم خەلیل تەرمی شەهید دەنیز بە ڕێکرا.
پاشنیوەڕۆی ١٨ـی ئەم مانگە، لە شاری هەولێر هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، لە ئەنجامدا دەنیز جەودەت بەرپرسی نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان تیرۆر کرا، تا ئێستا بکوژەکەی دەستگیر نەکراوە.
ب.گ
Comments are closed.