ئەرمینیا و ئازەربایجان لە بەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە

ناوەندی هەواڵەكان

ئەرمینیا و ئازەربایجان لە بەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر دۆسیەی (قەرەباخ) ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە، هاوكات چەند وڵاتێك لەوانەش فەرەنسا دوای ئەو هێرشە سەربازییەی ئازەربایجان بۆ سەر قەرەباغ، داوای گەرەنتی ئاشتی لە ناوچەكە كرد.

لە دوێنێوە ٧٨ەمین كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆرك بۆ تاوتوێكردنی پرسە گرنگەكانی جیهان دەستی پێكردووە، بڕیارە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بێت.

ئارارات مەرزۆیان نوێنەری ئەرمەنستان لە ٧٨ەمین كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆرك ڕایگەیاند، هیچ هێزێكی وڵاتەكەی لە قەرەباغ نییە، بەڵكو ئازەربایجان هێرشێكی ناڕەوا و پلان بۆ داڕێژراوی بە ئامانجی پرۆسەی پاكتاوی نەتەوەیی لە قەرەباخ دەست پێكردووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئازەربایجان بۆردوومان و هێرشی چڕی بۆ سەر ناوچەی قەرەباغ دەست پێكردووە، هەروەها چەكی قەدەغەكراوی وەك كلاستەر لە هێرشەدا بەكارهێناوە.

جیهون بایرامۆڤ نوێنەری ئازەربایجان لە ٧٨ەمین كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆرك ڕایگەیاند، ئەو قسانەی نوێنەری ئەرمینیای بە زانیاری هەڵە وەسفی كرد، ئەرمینیا تۆمەتبارە بە دابینكردن و پشتیوانیكردنی جودا خوازان لە قەرەباخ، هەروەها ئەنجوومەنی ئاسایشی بە لایەنگری ئەرمینا وەسف كردووە.

هەر لەو كۆبوونەوەدا كاترین كۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای لە ئازەربایجان كرد، كە گەرەنتی كۆنكرێتی بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ لە ناوچەی قەرەباغ دابین بكات، دەشڵێت، ئەگەر ئازەربایجان بەڕاستی دەیەوێت بگاتە چارەسەرێكی ئاشتیانە و دانوستان، دەبێت ئێستا ئاگربەستی ماوەی درێژ ڕابگەیەنێت.

لە ١٩ی ئە مانگەوە ئازەربایجان هێرشێكی سەربازیی لە ناوچەی قەرەباغ دەست پێكردووە، داوای ئەوەی لەو هێرشەدا ئازەربایجان زیاتر لە ٦٠ شوێنی لە ناوچەی قەرەباغ داگیر كرد، بە نێوەندگیریی ڕووسیا ئاگربەستی ڕاگەیاند.

هـ.ئ

Comments are closed.