ناوەندی هەواڵەكان
میدیا ئێرانییەكان بڵاویان كردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بە مەبەستی ئامادەبوون و بەشداریكردن مانۆڕێكی سەربازی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی سووریا و ئێران گەیشتە دیمەشق.
میدیا ئێرانییەكان هەواڵی سەردانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ سووریا بڵاو كردەوە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاوی كردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی سوریای كردووە، بە مەبەستی ئامادەبوون و بەشداریكردن لە مانۆڕێكی سەربازی هاوبەشی نێوان هێزەكانی سووریا و ئێران گەیشتە دیمەشق.
ئاماژە بەوەش كراوە، لەو سەردانە قائانی بۆ سووریا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس، سەربازی، ئەمنی و سیاسەتمەدارانی حكومەتی دیمەشق كۆبووەتەوە، هەروەها سەردانی ژمارەیەك شوێنی هێزە ئەمنییەكانی كردووە.
جێگای ئاماژەیە، كاتی سەردانەكەی قائانی و كاتی گەڕانەوەی ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران بۆ سووریا دیاری نەكراوە.’
هـ.ئ
Comments are closed.