بەسێ ئەرزینجان: دوژمن هەرگیز ناتوانێت پاشکەشێ بە گەنجان بکات

ناوەندی هەواڵەکان

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە ئاماژە بەوە دەکات، گەنجانی کورد ئەندێشەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەناسن لە بەرامبەر دوژمندا هەنگاو بۆ دواوە نانێن، دەشڵێت: بزوتنەوەی ژنان و شەهیدانی ناسیوە، هەنگاوی زۆر گەورە دەنێن، دوژمن هەرچییەک بکات ناتوانێت پاشکەشێ بە گەنجان بکات.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە بەسێ ئەرزینجان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ‘خۆبوون’ لە ژن تی ڤی لەسەر چەند پرسێک قسەی کرد و تیکشی خستە سەر دەستگیرکردنى گەنجان لەلایەن دەوڵەتى فاشیستی تورک و هەروەها تێکۆشانی گەنجان لە دژی هێرشەکانى داگیرکەر.

سەرەتا بەسێ ئەرزینجان بەم جۆرە دەستی پێکرد و دەڵێت: لە چالاکییەکان لە دژی سیستمی سەرمایەداریدا گەنجان لە ڕیزی پێشی پێشەوەن، لەبەر ئەوەی گەنجان لە داهاتووی خۆیان دڵنیا نین، لەناو کۆمەڵگەی کوردیشدا دۆخەکە بە هەمان جۆرە، کاتێک نەورۆز دێت، ئەوان زیاتر دەچنە پێشەوە گەنجانن، لەناو گەریلادا ئەوانەی لە ئەستەمترین شوێنەکانن و گیانبازی دەکەن، گەنجەکانن، لە پرسی کورددا گەنجانن کە یەکەم کەس سەرهەڵدەدەن، هەردەم بە ئازایەتی و هەمیش بە ئەندێشەی خۆیان پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگا دەکەن.

ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە ئەوەشی خستە ڕوو، گەنجان بەرەو لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەر ئاڕاستە دەکرێن و ئامانجی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی ئەوەیە کە گەنجان لە ئیرادە دابماڵدرێن، وابکرێت کە نەتوانن بیر لە ئازادی، دیموکراسی، سیاسەت و وڵات بکەنەوە، دەیانەوێت گەنجان تەنیا ڕۆژەکانیان بەڕێ بکەن، هەموو شتێک لەناو ببات، هیچ بەهایەکی کۆمەڵگە نەهێڵێتەوە.

هەروەها باس لەوەش دەکات، ئەو گەنجانەش بە پێی نەتەوەی دەوڵەت و بە گوێرەی بەرژەوەندی کەسی دەژین، ئەو گەنجانەی بەم جۆرە گەورە دەبن توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدەن، سوکایەتی بەرامبەر بە گەورەکانیان دەکەن، ژیانی کۆمیناڵ و پێکەوەیی قەبوڵ ناکەن، سیستم نایەوێت کە گەنجان خۆیان بناسن، خۆیان ڕێکبخەن، بڕیار لە سەر خۆیان بدەن، نایەوێت کە لە پێناو وڵاتەکەیاندا کاربکەن.

بەسێ ئەرزینجان سەرنجی ڕاکێشا بۆ سەر بێهیوایی لە ناو گەنجان و وتی: ڕاستە، لە ناو گەنجاندان بێ هیوایی زۆر هەیە، بەڵام گەورەترین وەڵام بۆ ئەو بێ چارەیی و دەستەوەستانیە لای ڕێبەر ئاپۆیە، بە تایبەتی ژنان، ئەندێشە و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە زۆر ڕەهەندەوە گەورەترین وەڵامە، گەنجان لەناو ژیاندا خۆیان وەک بێ بەها هەست پێدەکەن، مرۆڤ ئەو کاتەی هەست بە هەبوونی خۆی دەکات بە جۆش و خرۆش و بەشداری لە ژیاندا دەکات.

بەسێ ئەرزینجان ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوەی ژنانی کورد گەیشتووەتە ئاستێک، لە تەواوی کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پێشەنگایەتی بۆ بەرخۆدانی ژنان دەکەن، لەناو کۆمەڵگادا، ئەو کاتەی ژنان هەڵسنە سەر پێ و خۆیان بەرەوپێش ببەن، ئەستەمە ئەو بەرخودانە تێکبسکێندرێت، سیستم ئێستا چی دەکات؟ ئەگەر گەنجان، ژنانی گەنج بشکێن، لە ئایندەدا ناتوانن هەڵسنەوە سەر پێ، بەو جۆرە بیردەکەنەوە، هەر لە گەنجیدا ئیرادەیان دەشکێنێت، لە گەنجیدا هاوسەرگیرییان پێدەکات.

ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە ڕوونی کردەوە، لە ئێران هاوسەرگیری منداڵانی ١٣-١٤ ساڵ یاساییە، ئەو منداڵانەی کە هێشتا خۆی، ژیان و هەبوونی خۆی نەناسیوە، لەگەڵ پیاوێک هاوسەرگیری پێ دەکرێت، ئەوەش تووشی شکانی دەکات، دوای ئەوەی دەبێتە خاوەنی منداڵ، تەنیا بیر لە خۆی و بنەماڵەکەی دەکاتەوە، ناتوانێت بیر لە هیچ شتێکی دیکە بکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەى چاوپێکەوتنەکەدا ئەندامەکەی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە ئەوەشی باسکرد، ئەوە سیاسەتێکە بە مەبەست پەیڕەو دەکرێت، مرۆڤەکان هەر لە منداڵییەوە فێری لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەر دەکرێن، کە ئەوەش سیاسەتی دەوڵەتە، بەو هۆیەوە دوژمن لە دژی کوردستان شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبات، بەڵام لەم ساڵانەی ڕابردوودا دژوارتری کردووە.

بەسێ ئەرزینجان  ڕاشیگەیاند: ئێمە بە ژنانی گەنج دەڵێین کە خۆیان ڕێکبخەن، ئاگاداری سیاسەتەکانی دەوڵەت بن، ئەگەر بە شێوەیەکی ڕێکخراو بجوڵێنەوە دەتوانن خۆیان بپارێزن، بەڵام ئەگەر بە تەنیا بمێننەوە دەخەڵەتێندرێن، خۆیان لە سەر ئەندێشەی دیموکراسی و ئازادی بە ڕێکخستن بکەن و بەم جۆرە بەشداری لە ناو کایەی ژیاندا بکەن و ببنە پێشەنگی کۆمەڵگا.

لە کۆتایشیدا بەسێ ئەرزینجان  وتی: لە کوردستان سیستم چەندە بیەوێت هێرش بکاتە سەر گەنجانیش، چەندەش هەوڵ بدات کە ئیرادەیان بشکێنێت، گەنجان بە خێرایی دەستبەردار نابن، هەڵدەستنە سەر پێ، پێداگریی دەکەن، بوێرن، لەبەر ئەوەی هەندێک بە سیاسی بوون، ئەندێشەی ئازادی، ڕامانی ڕێبەر ئاپۆیان ناسیوە، بزوتنەوەی ژنان و شەهیدانی ناسیوە، هەنگاوی زۆر گەورە دەنێن، دوژمن هەرچییەک بکات ناتوانێت پاشکەشێ بە گەنجان بکات.

هـ.ح

Comments are closed.