ناوەندی هەواڵەکان
ناوەندی ڕاگەیاندنى هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بڵاوى کردەوە، لە ئەنجامی چالاکییەکى تۆڵە سەندنەوەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ١١ داگیرکەر سزادران و گورز لە ١٥ سەنگەر و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش وەشێندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای دەوڵەتى داگیرکەریی تورکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ڕێبازی ژیان و ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی لە سەر ڕێچکەی هێڵی شەهیدان درێژە بە بەرخۆدانی مێژوویی خۆیان دەدەن، بۆ ئەوەی ڕێگەی ئامانجەکانی هاوڕێ شەهیدەکانمان بگرنەبەر و بۆ شەکاندنەوەی ئاڵای تێکۆشانی ئەوان، بۆ سەندنەوەی تۆڵەی فەرماندەی گیانبازمان هەڤاڵ ئاخین موش کە لەگەڵ هاوڕێیانمان عەگید، ڕۆهات و دەمهات لە ئامەد شەهید بوون، بۆ سەندنەوەی تۆڵەی هاوڕێمان ڕێناس کە لە بۆتان شەهیدبوو، چەندین چالاکیی ئەنجامدران.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە ٢٢چالاکییدا کە بۆ یادی شەهیدانمان ئەنجامدران، ١١ داگیرکەر سزادران، چوار داگیرکەریش برینداربوون، دوو کامێرای حەراری چاودێری لەناوبران و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش و ١٥ سەنگەر وەشێندرا.
هەپەگە دەشڵێت: بەرخۆدانی ئەفسانەیی و تێکۆشانی ئازادیمان تا سەرکەوتن بێ دوودڵی بەردەوام دەبێت و بە دڵنیاییەوە دەگاتە سەرکەوتن.
هەروەها سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەپەگە ڕایگەیاندووە، ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، شیلادزێ، شاخی جودی و مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراون.
ب. ق
Comments are closed.