پۆلیسی ئیستەنبوول هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و سێ کەسیان دەستگیر کرد

ناوەندی هەواڵەکان

نووسینگەی یاسایی چەوساوەکان ڕایگەیەناند، ئەمڕۆ پۆلیس لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ موەکیلمان و دەستگیریان کردوون.

ئەمڕۆ نووسینگەی یاسایی چەوساوەکان، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەرەی) بڵاوی کردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ موەکیلەکانمان هاجەر ئەرکین، گوڵچین ئایکوول و ئۆزگور تۆسون دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ موەکیلێکی دیکەشیان بە ناوی ‘سەمیها شاهین’ دەرچووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵمەتەکە لە ئەنجامی دیانپێدانانی شایەتحاڵێک بەناوی ئۆنور دەمیرەوە ئەنجامدراوە.

ب. ق

Comments are closed.