ناوەندی هەواڵەکان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای ڕاگەیاند کە لە ١٧ی ئەیلول لە ناوچەکانى بۆتان و ئامەد شەهید بووم و دەشڵێت: بەڵێن دەدەین تۆڵەی شەهیدانمان بکەینەوە، تێکۆشانی شەهیدانمان بەرەو سەرکەوتن دەبەین.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل–هەپەگە، ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدى ئاشکرا کرد، کە لە بۆتان و ئامەد شەهیدبوون.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە لەبارەی شەهیدەکانەوە ئەم زانیارییەی ڕاگەیاند:
” سەرلەبەیانی ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی لجێی ئامەد لە نێوان گروپێک لە هاوڕێیانمان و سوپای تورکی داگیرکەردا شەڕێکی سەخت ڕوویدا و تا ئێوارە بەردەوام بوو، لەو شەڕەدا گورزی قورس لە دوژمن وەشێندرا، سوپای تورکی داگیرکەر کە لە بەرامبەر بەرخودان و ئازایەتی و گیانبازی هەڤاڵانمان نەیتوانی بگات بە ئەنجام، بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی شەڕ بە چڕی ناوچەکەی بۆردوومان کرد، لەو شەڕەدا ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژاستار و فەرماندەی ئەیالەتی ئامەد هاوڕێمان ئاخین موش و هاوڕێیانمان عەگید، ڕۆهات و دەمهات شەهیدبوون.
ڕۆڵە قارەمانەکانی کوردستان هەڤاڵانمان ئاخین موش، عەگید، ڕۆهات و دەمهات و ڕێناس وەک جەنگاوەرانی بژاردەی گەلەکەمان بەشدارییان لە ناو تێکۆشانی ئازادیماندا کرد، بە گیانبازی بوونە ئەو پێشەنگانەی کە دەبنە نمونە و سەرمەشقی گەنجانی کورد، بەم جۆرە جێگەی خۆیان لە مێژووماندا کردەوە، هاوڕێیانمان عەگید، ڕۆهات و دەمهات میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان بۆ بەجێهێشتین.
سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هاوڕێیانمان ئاخین، عەگید، ڕۆهات و دەمهات دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تۆڵەیان بکەینەوە و ئەو تێکۆشانەی شەهیدان ڕادەستی ئێمەیان کردووە، بە دڵنیاییەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئاخین موش
ناو و پاشناو: هولیا دەمیرەر
شوێنی لەدایکبوون: نیکۆسیا
ناوی دایک- باوک: خانمزەر- عەلیباز
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ ئامەد
ناسناو: عەگید بەرخۆدان
ناو و پاشناو: حەبیب کاراکۆچ
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: موزەیەن- محەمەد سدیق
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ ئامەد
ناسناو: ڕۆهات پاسور
ناو و پاشناو: جیهاد ئای
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: خالیدە- ئیحسان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ ئامەد
ناسناو: دەمهات سەتکار
ناو و پاشناو: چەتین تەمەل
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: سیما- سەعید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ ئامەد
ناسناو: ڕێناس تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: ڕەمەزان عەلیچوموش
شوێنی لەدایکبوون: شڕناخ
ناوی دایک- باوک: لەیون – خەلیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ بۆتان
ب. ق
Comments are closed.