کوردستان باڵیۆزخانەی خۆی لە شاری لۆزان دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە شاری لۆزانی سویسرا لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ‘باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ کوردستان’دا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەریەکانی پەیماننامەی لۆزان لەسەر کوردان و تێکۆشانی کورد لە دوای پەیماننامەی لۆزان دەکرێت.

لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ ی ئەیلودا، لە شاری لۆزانی سویسرا کە لەو شارەدا و لە ساڵی ١٩٢٣ کوردستان دابەش کرا، لە ژێر ناوی ‘باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان’ پڕۆژەیەکی سیاسی و هونەری بەڕێوە دەچێت.

لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا کە لەلایەن ئەندامی کەنەکە سیاسەتمەداری کورد نیلوفەر کۆچ و هونەرمەند جۆناس ستالەوە ئامادە دەکرێت، ماوەی دوو ڕۆژ کارەکانی پێشانگا، فیلم، کۆنسێرت، پانێلی گفتوگۆ بەڕێوە دەچن، یەکێک لە شانۆ سەرەکییەکانی ئەوروپا شانۆی لۆزان ڤیدی بەشداری پڕۆژەکە دەکات و دەزگا نێونەتەوەییەکانی، وەک کۆمەڵەی مۆندرییان و پرۆگرێسیڤ ئینترناشناڵ پشتیوانی لێدەکەن.

بە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەر بابەتەکانی دیموکراسی و هاوپشتی سیاسەتمەداران، هونەرمەندان و شارەزایان لە چالاکییەکانی ئەو دوو ڕۆژەدا کۆدەبنەوە، لە چوارپارچەی کوردستان و لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی کەسایەتی سیاسی بەشدار دەبن.

لە چالاکیەکەدا باڵیۆزخانەی کاتی جیهانێکی نوێ دەکرێتەوە، کاریگەریی پەیمانی لۆزان لەسەر کوردان و تێکۆشانی کورد لە دوای پەیماننامەی لۆزان لەپێناو خۆبەڕێوەبەری و دیاریکردنی چارەنووسی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، بەشداربووان پێشنیاری خۆیان  لەبارەی جیهانی داهاتوو دەخەنە ڕوو.

یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی چالاکییەکە باسکردنە لە هەبوونی سیستمی ڕۆژائاوا، کە لە ڕێگەی پاڕادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئافرێندراوە، هەروەها گفتووگۆ لەسەر گرنگی تێکۆشانی ژنانی کورد لە دژی نەتەوە دەوڵەتیش دەکرێت.

چالاکییەکە لە نێوان ٢٣-٢٤ی ئەیلول لە شانۆی ڤیدی لە لۆزان ساز دەکرێت، بەرنامەی چالاکیەکەش لە ڕێگەی ئەم لینکەوە خراوەتە ڕوو:

Un projet artistique de Nilüfer Koç et Jonas Staal – Théâtre Vidy-Lausanne

 

ب. ق

 

Comments are closed.