هاوڵاتییەک لە زێی گەورە خنکا

هەولێر

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ هاوڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووباری زێی گەورە خنکا و تەرمەکەی لەلایەن بەرگری شارستانییەوە دۆزرایەوە.

هاوڵاتییەک بەمەبەستی مەلەکردن چووەتە زێی گەورە و لەئاکامدا دەخنکێت و گیان لەدەستدەدات .

لەوبارەیەوە ڕائید ئامانج ساڵح، ئەفسەر لە تیمی ژێر ئاوی خەبات بە ڕۆژ نیوزی ڕاگەیاند: نیوەڕۆی ئەمرۆ هاوڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی مەلەکردن هاتووتە ڕووباری زێی گەورە و لەئاکامدا خنکاوە.

وتیشی: ئەو هاوڵاتییە ناوی “بەهادین محەمەد ئەحمەدە” و تەمەنی ٢٢ ساڵە، کاسبکارە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە لە کەمپی پەنابەرانی ڕۆژئاوا لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش نیشتەجێبووە.

باسی لەوەشکرد، ڕووداوەکە نزیک کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ ڕوویداوە، لەماوەی کاتژمێرێکدا تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان  تەرمەکە بدۆزنەوە، لە ئێستادا تەرمەکە بۆ پزیشکی داد گواستراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە

جێگای ئاماژەیە لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئیستا لە سنووری شارۆچکەی خەبات ١٣هاوڵاتی لە رووباری زێی گەوردە خنکاون.

ر.س

Comments are closed.