هەڵوێستی نوێی مامۆستایان ناڕازی لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئاشکرا دەکرێت

ناوەندی هەواڵەکان

جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستایان ڕایدەگەیەنێت، تا مووچەی مانگەکانی حەوت، هەشت و نۆیان پێنەدرێت ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

ئەمڕۆ عەتا ئەحمەد، جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتووش لە بایکۆت بەردەوام دەبن تا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی حەوت و هەشت و نۆ دابەشنەکان ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

مامۆستایان پێش لێدانی زەنگی نوێی ساڵی خوێندن بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و نوێنەری مامۆستایانی ناڕازییش لە ڕاگەیەندراوێکدا پەیامێکی توندیان دایە حکومەتی هەرێم و ڕایگەیاند، مامۆستایان ناچنەوە ناوەندەکانی خوێندن، تا ئەوکاتەی حکومەت بە کرداری مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێنێت و شایستە داراییەکانی مامۆستایان دابیندەکات.

هاوکات مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان ڕاپەرین خۆپیشاندان و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاندوە و نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژیش دەڵێت، قەبارەی مامۆستایان ٢٩٪ـی کەرتی پەروەردە پێکدەهێنن و ئامادەنین دەوام بکەین، تا بە فەرمی گرێبەستمان بۆ دەکرێت یاخود دامەزراندن بۆ ئێمەش دەکرێتەوە .

مانگی نۆ هەفتەیەکی ماوە بۆ تەواو بوونی و هێشتا حکومەتی هەرێم موچەکانی مانگی حەوت و هەشتی دابەشنەکردوە و هیچ لیستێکی دابەشکردنی موچەش ڕانەگەیەنراوە و حکومەت لە چاوەڕوانی گەیشتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدایە، تا بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانی بودجە پڕبکاتەوە و دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی حەوت بکرێت  .

ر.س

Comments are closed.