ناوەندی هەواڵەکان
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پاشەکشەی ئازادی ڕاگەیاندن لە هەرێم، خۆیان دەبیننەوە لە دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و کەموكوڕی لە جێبەجێکردنی یاسای ڕاگەیاندن و یاسای دەستکەوتنی زانیاری.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مارک سترۆ کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەوانی دەزگای ڕاگەیاندنی جیاواز کۆبوەوە و گفتوگۆیان کرد لە بارەی کاری ڕۆژنامەوانی ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەڕوی میدیای گشتی و ڕۆژنامەنوسان دەبنەوە.
لە کۆبونەوەکە کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم ڕایگەیاند، نیگەرانن لە پاشەکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێم، پاشەکشەکانیش لە ڕووی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکیانە و پشکنینی نایاسایی ئامێری ئەلیکترۆنی و کەموکوڕیی لە جێبەجێکردنی یاسای ڕاگەیاندن و یاسای دەستکەوتنی زانیاریی خۆیان دەبیننەوە.
لەوچوارچێوەیەدا كونسوڵخانهی بەریتانیا له ههولێر ڕایگهیاند، زۆر نیگهرانن له مانگرتنی رۆژنامەنوس گوهدار زێباری لە خواردن لەناو زینداندا و له نزیكهوه چاودێری دۆخهكه دهكهن.
ئەوە لەکاتێکدایە سێ ساڵ پێش ئێستا دهیان رۆژنامهنوس و چالاکوانی بادینان لەلایەن دەزگای هەواڵگری هەرێمی كوردستانەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکران و لە ئێستادا ژمارەیەکیان ئازادکراون و ژمارەیەکی دیکەشیان لە زینداندا ماونەتەوە، یهكێك لهو زیندانیانهی گوهدار زێبارییه و لەلایەن ئاسایشی پەدەکە تۆمەتێکی نوێی دراوەتە پاڵ سەڕەڕای تەواو بوونی ماوەی سزا یاساییەکەی.
بەپێی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا،٤١ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوس و کارمەندانی ڕاگەیاندنی ٨٠ میدیای جیاواز ئەنجامدراوە.
ر.س
Comments are closed.