ناوەندی هەواڵەکان
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شارۆچکەی شنگال ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، دوو ته‌رمی پیاو و ژنێك دۆزراونه‌ته‌وه كه ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یانه‌وه دیاره و له‌ئێستاشدا، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی داد كراون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، هێزه ئه‌منییه‌كان پاش گه‌ڕان و به‌دواداچون بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی ژن و پیاوێك، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان له شارۆچکەی شه‌نگال دۆزیوه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیان كردون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری.
ئاماژە بەوەشدراوە، ژن و پیاوه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووی شارەدێی خانه‌سۆرن و ماوه‌ی زیاتر له سێ رۆژه دیارنه‌ماون، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری كوژرانیان نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
ڕونیشکراوەتەوە، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دیاریكردنی بارودۆخی ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستاش هیچ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی كوشتن‌یان ده‌ستگیرنه‌كراون.
ر.س
Comments are closed.