- بە درووشمی “لە ڕێگای وشیار كردنەوەی تاك با خۆمان و كۆمەڵگاكەمان دووربخەینەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە” فاكەڵتی پزیشكی زانكۆی كۆیە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ هەڵدەستێت بە رێكخستنی وۆركشۆپێك لەوبارەیەوە.
- ناوەندی کەلتووری چۆمان بە هاوبەشی دەزگای ستاندەر سیمینارێک بۆ بەڕێزان ( مسعود عبدالخالق و دکتۆر ڕەعد سعید ) ڕێکدەخات بە ناونیشانی ” تێڕوانینێکی جیاواز بۆ چارەسەری قەیرانەکان” کاتژمێر چواری ئێوارە لە ناوەندی کەلتووری چۆمان.
- ملکۆ بازیانی سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان، سیمینارێکی ژینگەیی بۆ نابینایانی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت کاتژمێر ٠٢:٠٠ـی پاشنیوەڕۆ، لە ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت، ئەنجام دەدات.
- کاتژمێر ٠٥:٠٠ـی ئێوارە لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند مستەفا دادار ئەنجامدەدەرێت.
Comments are closed.