پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت .

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ لەگەڵ درووستبونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٧ پلەیە.

ئـ.م

Comments are closed.