ئەو خۆراکانە کامانەن، کە برێکى زۆر ئاویان تێدایە و بۆ پێست گرنگن؟

ناوەندى هەواڵەکان

کۆمەڵگەى پزیشکى هاوکارى بڵاوى کردەوە، ئەگەر تۆ کەسێکیت گرنگی بە پێستت دەدەی، ئەوا ڕۆژانە پێویستە ئەو خۆراک و میوانە بخۆیت، کە بڕێکی زۆر ئاویان تێدایە، چونکە هۆکارێکن بۆ گەشی و درەوشاوەی پێستی مرۆڤ لەوانەش سێو، شلیک، شووتى، پرتەقاڵ، تەماتە و خەیار.

کۆمەڵگەى پزیشکى هاوکارى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەو خۆراکانە دەکات، کە بڕێکى زۆر ئاویان تێدایە و هۆکارێکن بۆ گەشی و درەوشاوەی پێستی مرۆڤ، دەقى نوسینەکەش بەمجۆرەیە:-

ئەگەر تۆ کەسێکیت گرنگی بە پێستت دەدەی، ئەوا ڕۆژانە پێویستە ئەو خۆراک و میوانە بخۆیت، کە بڕێکی زۆر ئاویان تێدایە، چونکە هۆکارێکن بۆ گەشی و درەوشاوەی پێستی مرۆڤ .

ئەو خۆراکانە کامانەن، کە برێکى زۆر ئاویان تێدایە و بۆ پێست گرنگن؟

یەکەم- سێو

دووەم- شلیک

سێیەم- شوتی

چوارەم- پڕتەقاڵ

پێنجەم- سپێناخ

شەشەم- کەرەوز

حەوتەم- تەماتە

هەشتەم- خەیار

ئـ.م

Comments are closed.