ناوەندى هەواڵەکان
نەخۆشخانەی بێست لایف بڵاوى کردەوە، هەناسەدانی قوڵ ١٤ سوودى تەندرووستى هەیە، لەوانەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی قەلەقی و بێزاربوون، یارمەتی كرداری هەرسكردن دەدات، دەبێتە هۆی ڕێكخستنی كێشی جەستە، وات لێدەكات باشتر بخەویت و هانی مێشك دەدات و چالاكی دەكات.
نەخۆشخانەی بێست لایف لەبارەى سوودەکانى هەناسەدانی قوڵ چەند ڕێنماییەکى تەندرووستى بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی قەلەقی و بێزاربوون و دەبێتە هۆی پشوودان، یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدات، توانات پێ دەبەخشێت.
دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
هەناسەدانی قوڵ ١٤ سوودى تەندرووستى هەیە، کە ئەمانەن:-
یەکەم– دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی قەلەقی و بێزاربون.
دووەم- دەبێتە هۆی پشوودان.
سێیەم– یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدات.
چوارەم– توانات پێ دەبەخشێت.
پێنجەم– دەبێتە هۆی ڕێكخستنی كێشی لەش.
شەشەم– یارمەتی بەهێزبوونی دڵ دەدات.
حەوتەم– وات لێدەكات باشتر بخەویت .
هەشتەم– دەبێتە هۆی نەهێشتی ئازار.
نۆیەم– ئەندامەكانی لەش تەندرووست دەكات.
دەیەم– هانی مێشكدەدات و چالاكی دەكات.
یانزەیەم– سوڕی خوێن چالاك دەكات.
دوانزەیەم– ڕێگریی دەكات لە هەڵوەرینی قژ.
سیانزەیەم– زۆر بەسوودە لە دواى نەشتەرگەری هەناسەی قووڵ بدرێت.
چوارەدەیەم– لە كاتی منداڵبووندا بۆ ژنان زۆر بەسودە، چونكە ئازاری ژان كەم دەكاتەوە.
ئـ.م
Comments are closed.