ناوەندی هەواڵەکان
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایدهگهیهنێت، پەدەکە زانیاری هەواڵگری بە تورکیا دەدات و سیخوری بەسەر شوێنی مانەوەی گەریلاکان دەکات، ئەگەر پەدەکە لەسەر ئەم هەڵوێستانەی خۆی پێداگری بکات، هەرچەندە لەدەرەوەی خواستی ئێمەش بێت، مسۆگەر پێکدادان ڕودەدات .
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ دەزگای میدیایی شارپرێس ڕایدەگەیەنێت ” پەدەکە ئاڵای باشوری کوردستان بۆ پاراستنو شاردنەوەی سەربازەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەکاردەهێنێت” .
لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەدا بایک دەڵێت، گەلەکەمان پێویستە سروشتی پەیوەندی نێوان بارزانییەکانو دەوڵەتی تورکیا بزانێت، پەیوەندی بارزانییەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا، بەتەواوی لەسەر بنەمای بەکرێگیراوییە، هەموو هاوکارییەک پێشکەشی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا دەکات، پەدەکە زانیاری هەواڵگری به توركیا دەدات، جێگە و ڕێگایان بۆ دابیندەکات، لۆجستیکو ئەرزاقیان پێدەداتو لە سەر شوێنی مانەوەی گەریلاکان سیخوڕی دەکات.
دەشڵێت، پێدەچێت لەچاوپێکەوتنەکان لەگەڵ هاکان فیداندا ئەم هاوکاریو بەکرێگیراوێتییە قوڵترکراوەتەوە، سهیرهكه ئهوهیه بەغدا ملکەچی داواکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا نەبوو، بەڵام بەداخەوە هەولێر ملکەچی ئەردۆغان بوو.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، پەدەکە ئاڵای باشوری کوردستان بۆ پاراستنو شاردنەوەی سەربازەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەکاردەهێنێت، ئەم دۆخەی ئێستای برادۆستو سیدەکان بەردەوامی هێرشو پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیایە دژ بەهەرێمەکانی پاراستنی میدیا، وادیارە ئەمەش یەکێکە لەبەرهەمەکانی چاوپێکەوتنی هاکان فیدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پەدەکە.
سەبارەت بە هەوڵە بەردەوامەکانی پەدەکە دژ بە گەریلا و سیخوریکردن بەسەریانەوە، جەمیل بایک دەڵێت، ئەگەر پەدەکە لەسەر ئەم هەڵوێستانەی خۆی پێداگری بکات، هەرچەندە لەدەرەوەی خواستی ئێمەش بێت، مسۆگەر پێکدادان ڕودەدات.
لەبارەی دوایین هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت کە بوەیە هۆی شەهید بوونی سێ پێشمەرگەی دژە تیرۆری یەنەکە و برینداربوونی سێ ئەندامی هەمان تیمی ئەمنی، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە وتی” ئهوه بۆ چاوترسێنکردنی گەلی سلێمانیو بەگشتی گەلی سۆرانە، دەیانەوێت هەروەک چۆن هەرێمی بادینانیان کردوەتە شوێنی تەراتێنی سوپای داگیرکەری تورک و میت، هەرێمی سۆرانو سلێمانیش بۆ هەمان مەبەست بەکاربهێننو یەنەکە ناچاربکەن کە ئەویش وەک پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا بکات”
ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا سلێمانی و گەلی هەرێمی سۆران دەستی لەهەڵوێستی نیشتمانپەروەری خۆی بەرنەداوە، هەربۆیە هێرشێکی نوێیان ئەنجامدا، ئێمە ئەم هێرشە بەتوندی شەرمەزاردەکەینو ڕایدەگەیهنین کە بڕوای تەواومان هەیە کە سلێمانیو گەلەکەمان لەهەرێمی سۆران لەهەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی خۆی بەردەوامدەبێت .
ر.س
Comments are closed.