سلێمانی
لە ئێوارەیەكی پڕ لە سەدا و موزیكدا، لە شاری سلێمانی كۆنسێرتێك بۆ هونەرمەندی گەورەی كورد، مستۆ دادار بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی، ناوەندی غەزەلنووس، كۆنسێرتێكی بۆ هونەرمەندی گەورەی كورد مستەفا دادار ناسراو بە مستۆ، ڕێكخست.
لە كۆنسێرتەكەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە هەوادارانی هونەرمەند ئامادەبوون و ئێوارەیەكی پڕ لە موزیك و گۆرانیان بە دەنگی دادار بەسەر برد.
هونەرمەند مستۆ دادار، لە كۆنسێرتەكەیدا هەریەك لە بەناوبانگترین گۆرانییەكانی كە پێكهاتبوون لە (كچە جیران، فاتمۆكێ، ڕوومەتی وەك گوڵی بێگەرد، گەلۆ، كوردستان و كۆڵانێ ئاو پڕژێن دەكەم) پێشكەش بە گوێگرەکانی كرد.
مستەفا دادار ناسراو بە مستۆ دادار، لە خێزانێكی نیشتیمانپەروەر لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، بۆیەكەم جار
لە ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ هونەرمەند جەمال موفتی گۆرانی وتووە، خاوەنی دەیان گۆرانییە و زیاتر لەبواری هونەری بەرگریی نیشتیمانیدا گۆرانی دەڵێت.
ر.س
Comments are closed.