ناوەندی هەواڵەکان
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە بەروبوومی جوتیارانی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گەیشتووین بە ڕێککەوتنێک و بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی هاوردەی چەند بەرهەمێک لە دەروازە و سنوورەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق .
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم دوای پێگەیشتنی ناڕەزایەتییەکانی جووتیارانی پێنجوێن و شارەزوور بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمی تەماتەکانیان، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕاگەیاند .
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی جووتیاران و پارێزگاریكردن لەبەروبوومە خۆماڵییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزاری ئابوریی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی تەماتە و پەتاتە و شووتی لە دەروازە و مەرزەكانی سنووری ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم هەنگاوە گرنگە وادەكات كە بەردەوامبین لەسەر هەماهەنگی و بەیەكەوە كاركردن بۆ یەكخستنی ڕۆژنامەی كشتوكاڵی لەپێناو ڕەخساندنی بەرژەوەندیی و سوودی گشتیی جووتیارانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
ر.س
Comments are closed.