- کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی بەیانی خۆپیشاندانی مامۆستــایـــانی وانـــەبــێــژ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بەرێوەدەچێت.
- تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان سیمینارێک لەژێر ناوی (بەرەوپێشچوونی ڕەوشی ژنان لە هەرێمی کوردستاندا) کاتژمیر ٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە هۆڵی تەواری سلێمانی ئەنجام دەدات.
- ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٠٠ـی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، مەڕاسیمی چلەی شەهید نەژوان سەرکەوت عەلی، کە لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە شارۆچکەی دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی شەهیدبوو، بەڕێوە دەچێت.
Comments are closed.