ناوەندى هەواڵەکان
کوردەکان لە شاری ڕیمس لە وڵاتى فەڕەنسا دژى گۆشەگیرىی توندى سەر ڕێبەر ئۆجالان گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرى گەلى کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین.
کوردەکان و ئازادییخوازان، لە شاری ڕیمس لە وڵاتى فەڕەنسا دژى گۆشەگیریى توندى سەر ڕێبەرى گەلى کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر بارەگاى کەنەکە لە هەولێر گردبوونەوە.
لە چالاکییەکەدا بەشداربوان درووشمەکانی “بێ سەرۆک ژیان نابێت”، “بمرێت خیانەت”، “ئەردۆغانی دیکتاتۆر”، “ئەردۆغانی بکوژ” و “ژن، ژیان، ئازادیی” ـیان وتەوە.
دوای ئەوەی بەشداربووان گەیشتنە پلاسیدیئێرلۆن، بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد، ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە، کە تێیدا هاتبوو، تا گۆشەگیریی کۆتایی نەیەت، لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین.
ئـ.م
Comments are closed.