ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر بەهزاد وسوو دەڵێت، بەردی زراو كاتێك درووست دەبێت، كە هاوسەنگی كیمیایی شلەی زراو تێك دەچێت و دەبێتە هۆی نیشتنی كریستاڵەكان، دەشڵێت، لە ١٥%ى هاوڵاتییان توشى ئەم حاڵەتە دەبن و تەنها چارەسەریش ئەنجامدانى نەشتەرگەرییە.
دکتۆر بەهزاد وسوو، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتیی و نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس، غوددەکان و لابردنی تورەکەی زراو لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات کەى بەردى زراو درووست دەبێت و ڕێگاى چارەسەرکردنى چییە کە دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
بەردى زراو لە چ کاتێکدا درووست دەبێت؟
بەردی زراو كاتێك درووست دەبێت، كە هاوسەنگی كیمیایی شلەی زراو تێك دەچێت و دەبێتە هۆی نیشتنی كریستاڵەكان.
ڕێژەى چەندى هاوڵاتییان بەردى زراو درووست دەکەن؟
لە ١٥%ى هاوڵاتییان توشى ئەم حاڵەتە دەبن و تەنها چارەسەریش ئەنجامدانى نەشتەرگەرییە.
ئایا دەگونجێت نەشتەرگەری بەردى زراو دوابخرێت ؟
بەڵێ دەگونجێت، بەڵام لەسەر پزیشك پێویستە هەموو ماكەكانی نەكردن یان، دواخستنی نەشتەرگەریەكەی بۆ نەخۆش ڕوون بكاتەوە بە تایبەتی ماكی توشبوون، بە هەوكردنی پەنكریاس، كە حاڵەتێكی مەترسیدارە و زیاتر لەگەڵ بەردی بچوكدا ڕوودەدات نەك بەردی گەورە، بۆیە لەگەڵ ڕوودانی ئەم ماكەدا هیچ بوارێك نامێنێ بۆ دواخستنی نەشتەرگەرییەكە و دەبێ بە زوویی تورەكەی زراوەكە لاببرێت، بۆ ئەوەی جارێکی تر تووشی هەوكردنی پەنكریاس نەبێتەوە.
ئـ.م
Comments are closed.